به‌سه‌رهاتی بوودری

نووسەر: هێدی فرید

و. لە سوێدییەوە: کەریم تاقانە

هێدی فرید ١٥ی ٦ی ١٩٢٤ لە شاری سیگهێت لە وڵاتی ڕۆمانیا لە دایک دەبێت.
هێدی منداڵ دەبێت، جەنگ دەست پێ دەکات، بۆیە لەگەڵ بنەماڵەکەیدا ڕەوانەی ئۆردووگای ئاوشڤیتز دەکرێن. باوکودایکی هێدی لە ئاوشڤیتز بە گاز دەخنکێنرێن، بەڵام هێدی و خوشکە بچووکەکەی ڕزگاریان دەبێت.
ساڵی ١٩٤٥ پاسەکانی خاچی سوور هێدی و خوشکەکەی دەهێنن بۆ سوێد.
هێدی لە سوێد دەست بە ژیانێکی تازە دەکات. لێرە گەورە دەبێت، مێرد دەکات و دەبێتە خاوەنی سێ منداڵ. دەچێتە خوێندنگە و لە بەشی پزیشکیدا درێژە بە خوێندن دەدات. دەبێت بە دەروونناس. هێدی هەم بەسەرهاتی ژیانی خۆی دەنووسێتەوە، هەم سەری خوێندنگەکانی سوێد دەدات و باسی جەنگ و ژیانی خۆی بۆ منداڵان دەکات. هێدی ڕوخساری ناشیرین و دزێوی جەنگ پێشان دەدات.
هێدی مرۆڤی خۆش دەوێت، پێی وایە هەموو مرۆڤێک شایانی ئەوەیە بە ئازادی و خۆشی بژیێت.
هێدی فرید دەڵێت:
بەسـەرهاتی سـەردەمی منداڵیی خۆمتان بۆ دەگێڕمەوە. بۆتان دەگێڕمەوە کە ڕۆژگارێک منداڵێکی زۆر بەختەوەر بوومە، لە شارێکی بەختەوەردا. دژوارە ئەو شتانە بگێڕمەوە کە دواتر ڕوویان داوە، بۆ تۆیش دژوارە گوێیان لێ بگریت. لەگەڵ ئەوەیشدا، دەمەوێت بیانگێڕمەوە و پێم خۆشە تۆیش گوێیان بۆ شل بکەیت. ئێمەی مرۆڤ دەتوانین زۆر خراپە بکەین، دەیشتوانین گەلێک چاکە بکەین.
ئێمە هەموومان مافی هەڵبژاردنمان هەیە، دەتوانین چاکە هەڵبژێرین.

Floral magazine mockup with blank space