Entries by میران ئه‌براهام

ڕۆژی ڕه‌شنووس

ڕۆژی ڕه‌شنووس نووسینی: میران ئه‌براهام بابه‌ت: کۆمه‌ڵه‌چیرۆک ئاماده‌کردن یان نووسینه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه، کۆمه‌ڵه‌چیرۆکی “ڕۆژی ڕه‌شنووس”، که ‌له‌ حه‌ڤده‌ چیرۆک پێک هاتووه، کۆپیکردنی نیوه‌ی ده‌فته‌رێکی نووسراو یان ڕه‌شکراوه‌یه که له‌ ڕه‌شنووسی چیرۆک و یاده‌وه‌ری پێک هاتووه، به پێویستم زانی له‌گه‌ڵ خوێنه‌ره‌کانمدا به‌شیان بکه‌م. من وه‌کوو خوویه‌کم، تاوه‌کوو ئه‌مڕۆم هه‌ر شتێک کاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌سته‌کانم هه‌بووبێت؛ ده‌رباره‌ی نووسیومه، […]

شه‌وگه‌ڕه‌کان

شه‌وگه‌ڕه‌کان (چاپی سێیەم) میران ئەبراهام بابەت: ڕۆمان بڵاوکەرەوە: ناوەندی بڵاوکردنەوەی کەپر | دەزگای جەمال عیرفان، ٢٠٢١ ڕۆمانی شه‌وگه‌ڕه‌کان، سکێچی پۆترێتی چه‌ندین مرۆڤی که‌نارگرتووه، پۆترێتێک که له ڕه‌نگ و هێڵکاری و فۆرمدا ئه‌بستراکته‌ و هونه‌ریانه کاری له‌سه‌ر کراوه، به‌ هێزی خه‌یاڵ و ته‌کنیکی هونه‌ری چیرۆک‌نووسین و حه‌وسه‌ڵه‌ی گێڕانه‌وه که‌راکته‌ره‌کان خوڵقێنراون و به‌ده‌نگ و ڕه‌نگیان خۆیان نمایش […]

خه‌می مه‌ستووره

ڕۆمانی خه‌می مه‌ستووره نووسینی: میران ئه‌براهام قه‌باره‌: ٢٤٠ لاپه‌ڕه‌ ژانر: ڕۆمان بابه‌ت: چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییه‌، گێرانه‌وه‌ی چیرۆکی ژنێکی ته‌نیا و به‌جێماوی تاوانه‌کانی ئه‌‌نفالە. ڕۆمانی خه‌می مه‌ستووره، پێمان ده‌ڵێت: هه‌ر که‌سێک (چ کورد بێ یا عەرەب، چ فارس بێ یا تورک)، گوێی له قسه‌ی شایه‌تحاڵێکی تاوانه‌کانی ئه‌نفال گرتبێت، ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێک هه‌ستی مرۆڤانه‌ی تێدابێت، خۆی، بێ ئەملا […]

نیشتمانی سارا

نووسه‌ر: میران ئه‌براهام بابه‌ت: ڕۆمان  دیزاین: بڵاوکراوه‌ی که‌پر نۆبه‌ی چاپ: ٢ بڵاوکراوه‌ی که‌پر کتێبی ژماره: ٣ ڕۆمانی نیشتمانی سارا، به‌شێکه له‌و مێژووه ونبوو یان له‌بیرکراو‌ که له ئێستا و ڕابووردوودا تۆمارنه‌کراون، ئیتر له‌به‌ر هه‌رچ هۆکارێک بێت، ئه‌م ڕۆمانه ته‌نها مێژووی چه‌ند که‌سێک یان ته‌نها که‌مایه‌تییه‌کی بچووک نییه، به‌ڵکو ده‌یان که‌سایه‌تی گرنگ له مێژووی شاری سلێمانیدا به‌زمانی خۆیان […]

ڕۆمانێک بۆ ناساندنی دیوه‌ شاراوه‌کانی مێژووی شارێک

ڕۆمانی نیشتمانی سارا، به‌شێکه له‌و مێژووه ونبوو یان له‌بیرکراوه‌ی له ئێستا و ڕابووردوودا تۆمارنه‌کراون، ئیتر له‌به‌ر هه‌رچ هۆکارێک بێت، ئه‌م ڕۆمانه ته‌نها مێژووی چه‌ند که‌سێک یان ته‌نها که‌مایه‌تییه‌کی بچووک نییه، به‌ڵکو ده‌یان که‌سایه‌تی گرنگ له مێژووی شاری سلێمانیدا به‌زمانی خۆیان و له فۆرمی هونه‌ری (ڕۆمان)ێکدا خۆیان نمایش ئه‌که‌نه‌وه، نووسه‌ری ڕۆمانی نیشتمانی سارا میران ئه‌براهام ئه‌ڵێت، […]

مارتین سەلمۆ، باستاردێک لەنێو بۆگەنی ڕۆژهەڵات

(خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی ـ شەوگەڕەکان ـ میران ئابراهام) نووسینی: ئیسماعیل حەمەئەمین ١ ڕۆمانی (شەوگەڕەکان)ی  ڕۆماننوس (میران ئابراهام)  یەکێکە لەو ڕۆمانە سەرنجڕاکێشانەی لەم ماوەیەی دوایدا، پێش لەچاپبوونی خوێندومەوە. لەڕاستیدا ئەو هەستە ڕەخنەگرییەی من لەخۆمدا هەمە زاڵبوو بەسەر تێبینیەکانمەوە بەسەر ڕۆمانەکەدا، میران و من دایالۆگێکمان لەبارەیەوە کرد، پاشان میران ماوەیەکی زۆر بێدەنگ بوو، ئێستاش ڕۆمانەکە  لەلایەن خانەی […]