ڕۆژی ڕه‌شنووس
ڕۆژی ڕه‌شنووس
نووسینی: میران ئه‌براهام
بابه‌ت: کۆمه‌ڵه‌چیرۆک
ئاماده‌کردن یان نووسینه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه، کۆمه‌ڵه‌چیرۆکی “ڕۆژی ڕه‌شنووس”، که له حه‌ڤده چیرۆک پێک هاتووه، کۆپیکردنی نیوه‌ی ده‌فته‌رێکی نووسراو یان ڕه‌شکراوه‌یه که له ڕه‌شنووسی چیرۆک و یاده‌وه‌ری پێک هاتووه، به پێویستم زانی له‌گه‌ڵ خوێنه‌ره‌کانمدا به‌شیان بکه‌م. من وه‌کوو خوویه‌کم، تاوه‌کوو ئه‌مڕۆم هه‌ر شتێک کاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌سته‌کانم هه‌بووبێت؛ ده‌رباره‌ی نووسیومه، یان سکێچێکی ساده و ساکارم له‌و ده‌فته‌ره‌مدا بۆ کردووه که ناوم لێ ناوه “ڕۆژی ڕه‌شنووس” و بووه به ناونیشانی کتێبه‌که‌ش، هه‌روه‌ها ناونیشانی چیرۆکێکیشه. ئه‌و ده‌فته‌رە چه‌ندیین ساڵه له‌به‌ر ده‌ستمدایه و نه‌متوانیوه له‌سه‌ر مێزه‌که‌م دووری بخه‌مه‌وه، هه‌رده‌م هه‌ستم کردووه جۆرێک له په‌یوه‌ندیی ڕۆحی له‌نێوان من و کا‌رەکته‌ری نێو ئه‌م چیرۆک و به‌سه‌رهاتانه‌دا هه‌یه. ده‌توانم بڵێم چیرۆکه‌کان شێوازێکی شه‌پۆلی هونه‌ری ئیمپرشیۆنیسم (ده‌ربڕینخوازی)یان هه‌یه، مه‌به‌ست ڕاگرتنی “سه‌رنج”ه له‌سه‌ر ئه‌زموونکردنی ژیان خۆی، وه‌کوو ئه‌وه‌ی چۆن به‌رجه‌سته ده‌کرێت، ئه‌و یان ئه‌م -ساته، هه‌ڵبژاردنی ته‌یما له ژیانی مرۆڤی ئاسایی مۆدێرندا، به‌تایبه‌تی و بێ نهێنی و داپۆشین، به‌ڵام ئاماژه‌دان و تیشک خستنه سه‌ر ڕه‌نگ و شێواز، که پێده‌چێت له‌نێو هونه‌ری نووسینی چیرۆکدا کات و شوێن و کا‌رەکته‌ر بێت، یان پلۆت، هه‌روه‌کوو دیمه‌نی نێو ئه‌م چیرۆکانه، دیمه‌نێک له‌نێو ژیانی ساده‌ی ئه‌وسا یان ئێستای که‌سایه‌تییه‌کانه‌وه بێ هیچ په‌یام و مه‌به‌ستێکی تایبه‌ت.