‘شەوگەڕەکان’ی میران ئـەبراھام پێویستە ھەموومان بیخوێنینەوە

نووسینی: سه‌نگه‌ر عوسمان

ئه‌م  ڕۆمانه یەکێکه لە کتێبەکانی بڵاوکراوه‌ی که‌پر، کە بۆ من ڕوداوێکی چاوەڕوان نەکراو بوو، ئـەم کتێبە پێویستە جارێکیدی بیخوێنمەوە.

نەک لە بەر ئـەوەی لێ تێنەگەیشتم، بەڵکو لە بەر ئـەوەی دەمەوێت جارێکی دی لە ڕۆحی نوسەر نزیک ببمەوە، بۆ ئـەوەی ئـەو ھەموو کەلتورە ھەمەڕەنگەی نوسەر شیتاڵی دەکات جارێکی تر بیان بینمەوە. دەمەوێت بچمە ئـەمستردام ،بچمە بەلجیکا، دەمەوێت بچمە مەیدانی ئـازادی، ئـێستا حەزم لە بیابانە ،دەمەوێت سامان ببینم باسی تابلۆکانیم بۆ بکات، دەمەوێت لە میسر لە بەر خۆردا پیاسە بکەم، دەمەوێت لە بەلجیکا لە بری ھەموو مرۆڤایەتی پانتۆلەکەم بینمە خوارەوە و میز بە ھەموو سنور و تەلبەندەکانی دنیادا بکەم، دەمەوێت مارتن وێنەم بۆ بکێشێت، دەمەوێت چاوم داخەم و بیر لە ھەموو نەگبەتیەکانی دنیا بکەمەوە، نازانم لە کوێوە دەست پێبکەم چۆنی لە ڕوداوەکان قوتار ببم، ڕەنگە نە توانم بەڵام ئـیرادەم ھەیە، ھەموو سنورەکانی مرۆڤ بوون ببەزێن مو لە بری ھەموو ڕێخراوە فیمەنیستەکانی دنیا وێنەیەکی فاتمە ھەزاران نوسخەی لە بەر بگرمەوەو بە سەر ھەموو مینەکانی گەردوندا بیبەخشمەوە، دەمەوێت سپاسی زۆری میران بکەم، مرۆڤی کورد ئـەو جیلەی کە خوێنەرە، کە نەوەیەکی کەمی کۆمەلگای کوردیە، دەبێت پێش ھەموو شتێک، نوسەرە کوردەکان بخوێننەوە، ڕەنگە ئـێمە وا ھەست بکەین کە ئـەوان لاوازن و کار و نوسینەکانیان شایستەی خوێندنەوە نییە، وەلێ من دەبێژم و ڕام وایە پێش ھەمووان ئـەوان وە خوێنین، ڕەنگە ئـەوە بۆ ئـەوان ببێتە ھەندانێکی باش، ئـەگەر ئـێمە نەخوێنین و ئـەوانیش ھەر بنوسن ڕەنگە شتی زۆر خراپ بنوسن، باشتر وایە، ئـێمە وەک خوێنەرێکی کەم ئـەزمون چاوانمان پڕ کەین لە گومان. و ھانداری زیاتری ئـەوان بیین، بڕوایشم بەو قسە قۆڕانە نییە کە دەڵێن بە خۆێندنەوەی کاتی خۆمان لە دەست ئـەدەین، ھەموو نوسینێک تایبەت مەندیەکی خۆی ھەیە، ھەر نوسەرەو تێڕوانینی دەربارەی دنیا بینینی خۆی دەنوسێت، بۆیە گرنگە ئـێمە فرە ڕەھەندیەک وەرگرین.

0 replies

Leave a Reply

Want to join the discussion?
Feel free to contribute!

وەڵامێک بنووسە