شه‌وگه‌ڕه‌کان
شه‌وگه‌ڕه‌کان (چاپی سێیەم)
میران ئەبراهام
بابەت: ڕۆمان
بڵاوکەرەوە: ناوەندی بڵاوکردنەوەی کەپر | دەزگای جەمال عیرفان، ٢٠٢١
ڕۆمانی شه‌وگه‌ڕه‌کان، سکێچی پۆترێتی چه‌ندین مرۆڤی کهنارگرتووه، پۆترێتێک که له ڕه‌نگ و هێڵکاری و فۆرمدا ئه‌بستراکته و هونه‌ریانه کاری له‌سه‌ر کراوه، به هێزی خه‌یاڵ و ته‌کنیکی هونه‌ری چیرۆکنووسین و حه‌وسه‌ڵه‌ی گێڕانه‌وه که‌راکته‌ره‌کان خوڵقێنراون و به‌ده‌نگ و ڕه‌نگیان خۆیان نمایش ده‌که‌ن و به‌سه‌رهاتی ژیانی خۆیان ده‌گێڕنه‌وه.
مارتن سه‌له‌مۆ، که‌راکته‌ری سه‌ره‌کی و گێڕه‌ره‌وه‌ی چیرۆکه‌که‌یه، بێجگه له‌وه‌ی مارتن ئاشنامان ده‌کات به هونه‌ری ڕه‌نگ و هێڵکاری و ئه‌و پێیوایه ڕازاندنه‌وه‌ی ماڵ و شوێنه گشتییه‌کان نه‌شاز و دیکۆراتیف، توانای هه‌سته‌کانی مرۆڤ لاواز ده‌که‌ن و پاشان مرۆ ناچار ده‌بێت لێی هه‌ڵبێت، مارتن خۆی نموونه‌ی مرۆڤی به‌هره‌مه‌نده، گومانی له هه‌مووشتێک هه‌یه و به‌رده‌وام له‌گه‌ڕاندایه به‌دوای نهێنی بوونیدا، بوونێک که خۆی هه‌ڵی نه‌بژاردووه. خودێک که له کۆتایی چیرۆکه‌که‌دا زۆرشت له‌ده‌ست ده‌دات، به‌ڵام له هه‌مانکاتتدا ژیان به هه‌موو شێوازێک قبوڵ ده‌کات، ماڵ و شوێن له‌م ڕۆمانه‌دا هێڵی سه‌ره‌کی و لاوه‌کی پێکه‌وه گرێده‌ده‌ن، سه‌رجه‌م که‌راکته‌ره‌کان جۆرێک له پابه‌ندبوونی ڕۆحیان له‌گه‌ڵ ماڵی سه‌رده‌می منداڵییاندا هه‌یه و به‌رده‌وام به خه‌یاڵ و پاشان به‌جه‌سته بۆی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، سامان خدر یه‌کێکه له‌و مرۆڤه کهناگرتووانهی دووری له زێدی خۆی کاریگه‌رییه‌کی وایان له‌سه‌ر هه‌ست و خه‌یاڵی ئه‌و کردووه، که له ژیانیدا بێجگه له کێشانی سکێچی شوێن و ڕووداوه‌کانی ڕابووردووی، ژیانی ئێستای هیچ مانایه‌کی لای ئه‌و نه‌ماوه و بێسه‌ر و شوێن ده‌بێت له تاراوگه و سه‌دان تابلۆ له‌پاش خۆی به‌جێدێڵێت.
شه‌وگه‌ڕه‌کان چیرۆکێکه له‌سه‌ره‌تاوه تاوه‌کو کۆتایی، گه‌ڕانی بێوچانه به‌دوای نهێنی بوونی خود و پیرۆزی شوێندا، خودێک، که پێویسته تێبگات ژیان و مردن دوو وشه‌ی ته‌واوکه‌ری یه‌کترین و پێویست ناکات لێیان سڵبکاته‌وه.
له‌کۆتاییدا ته‌واوی هێڵی سه‌ره‌کی و لاوه‌کی ڕۆمانی شه‌وگه‌ڕه‌کان ڕازاوه‌یه به مانای خۆشه‌ویستی و پابه‌ند بوون به‌یه‌کتری و نهێنی شوێن.