سێبەرەکەی مارت

لە سوێدییەوە: کەریم تاقانە

سێبەرەکەی مارت شانۆنامەیەکە ستیگ داگێرمان لە ساڵی ١٩٤٨دا نووسیویەتی. داگێرمان لەم شاکارەیدا باسی کەسێک دەکات بە ناوی “گابریێل” کە سێبەری “مارت”ـی برای بەسەریدا زاڵە. مارت جەنگاوەرێکی ئازا بووە و لە جەنگدا کوژراوە، بەڵام سێبەرەکەی بووەتە شەوەزەنگ و باڵی بەسەر گابریێلدا کێشاوە.

گابریێل ڕۆمان وەردەگێڕێت. دەروونی پڕە لە ترس و خۆشەویستی و ڕق.

ستیگ داگێرمان لە تەمەنی سیویەک ساڵاندا خۆی کوشتووە.