پەیڕەو و پرۆگرامی کەپر
پێناسەی کەپر
کەپر ناوەندێکی ئەدەبی و هونەرییە و چەند نووسەری تاراوگەنشینی لەژێر خۆی جێ کردووەتەوە. ئەم نووسەرانە بە هاوبیری و هاوکاریی یەکتر کتیبەکانی خۆیان چاپ و بڵاو دەکەنەوە. کەپر دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە نییە و ڕەشنووس لە هیچ کەس و لایەنێک بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە وەرناگرێت.
ئامانجەکانی کەپر
- کەپر کتێبی کۆن و تازەی بەڕێوەبەرانی خۆی چاپ و بڵاو دەکاتەوە.
- بە دڵسۆزی و تێگەیشتنەوە کتێب چاپ و بڵاو دەکاتەوە. هەوڵ دەدات بەها بۆ کتێب و بۆ زمان و ئەدەبیات بگەڕێنێتەوە.
- گرینگی بە نووسین و وەرگێڕان دەدات.
- گرینگی بە زمانی کوردی، بە ڕێنووس و ئەلفبێی کوردی دەدات و هەر لەو پێناوەیشدا درێژە بە کارەکانی خۆی دەدات.
- کەپر هەوڵ دەدات ساڵانە بانگهێشتی نووسەر یا وەرگێڕێک بکات و کتێبێکی بۆ چاپ و بڵاو بکاتەوە.
کەپر لە باشووری کوردستان
کۆشان دلێر هاوکاری باوەرپێکراوی کەپرە، لە باشووری کوردستان. کاروبارەکانی کەپر لە باشووری کوردستان جێ بە جێ دەکات. کۆشان دلێر و بەڕێوەبەرانی کەپر ئاگاداری ئەو کاروبارانەی یەکترین کە پێوەندییان بە کەپرەوە هەیە.
بەڕێوەبەرانی کەپر
دانا ڕەئووف – میران ئەبراهام – کەریم تاقانە
بۆ داواکردنی بڵاوکراوهکانی کهپر: ژمارەی تەلەفۆن لە کوردستان 07702279940 کۆشان دلێر