• ستافی خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی بۆ ساڵی ٢٠٢٢

بۆ ساڵی ٢٠٢٣

خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی

خەڵاتێک لە پێناوی شانۆ و شانۆنامەی کوردیدا! (ناوەندی بڵاوکردنەوەی کەپر لە پێناوی برەودان بە نووسینی دەقی شانۆیی و هاندانی شانۆنامەنووساندا خەڵاتێکی ساڵانە پێشکەش دەکات.)


نووسه‌رانی شانۆنامه‌ی کوردی، ئاگاداری کاتی دیاریکراوبن بۆ به‌شداری و ناردنی شانۆنامه‌کانتان.

  • لە ٣١ی مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠٢٢ تا ١ی مانگی ٢ی ساڵی ٢٠٢٣ دەتوانن به‌شداربن.
  • شانۆنامەکانتان بۆ ئێمێڵی ناوه‌ندی که‌پر بنێرن بنێرن: info@keper.org
  • هه‌موو ساڵێک له‌ هه‌مان کات و ڕۆژدا ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
  • گرنگ: ڕه‌چاوی مەرج و زانیارییه‌کان بکه‌!
  • ڕۆژی ١٣ و ١٤ی مانگی چواری ساڵی ٢٠٢٣ ئاهه‌نگی دابه‌شکردنی خه‌ڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

مەرج و زانیاری بۆ ئەو نووسەرانەی دەیانەوێت بەشداری بکەن:

  • خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی بۆ ئەو نووسەر و شانۆنامه‌نووسانه‌یه به ‌زمانی کوردی شانۆنامە دەنووسن. ته‌مه‌ن و شوێنی نیشته‌جێبوون گرنگ نین، هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت به‌شدار بێت.
  • شانۆنامەنووس ده‌توانێت ڕۆژی ٢٠٢٢/١٠/١ هەتا ٢٠٢٣/١/٣١ی دەقە شانۆیییەکەی خۆی بنێرێت بۆ: info@keper.org
  • نووسەر پێویسته دەقەکەی خۆی بە فایلی وۆرد و بە فۆنتی یونیکورد بنووسێت و لەگەڵ دەقەکەیدا، سی ڤیی خۆیشی هاوپێچ بکات.
  • دەقی نێردراو نابێت پێشتر بڵاو کرابێتەوە یان نەمانیش کرابێت.
  • گرنگ؛ ده‌قه‌که‌ نابێت له ٣٠ لاپه‌ڕه‌ی (A4) که‌متربێت.
  • خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی گرنگییەکی زۆر بە زمانی کوردی دەدات. دەق دەبێت بە زمانێکی پاراو نووسرابێت و خاڵبەندی و ڕێنووسی دروستی کوردی ڕەچاو کرابێت.
  • بەڕێوەبەرانی کەپر دەقەکان دەخوێننەوە و بیروبۆچوونی خۆیان تاوتوێ دەکەن. بە دەر لە بەڕێوەبەرانی کەپر، بۆ هەڵسەنگاندنی دەقەکان، پرس و ڕاوێژ بە نووسەران و پسپۆڕانی دیکەیش دەکرێت.
  • شانۆنامه‌ی هه‌ڵبژێردراو به‌ بڕی (٥٠٠ دۆلار) خه‌ڵات ده‌کرێت، ئەمەیش وه‌کو پشتگرییه‌کی دارایییە بۆ نووسەر و ماندووبوونەکەی.
  • ناوەندی کەپر لە سه‌ره‌تای مانگی چواری هەموو ساڵێکدا، له ڕێوڕه‌سمێکی تایبەتدا ناوی دەقی براوە ئاشکرا ده‌کات.
  • بێجگە لەو بڕە پارەیە کە بە دەقی هەڵبژێردراو دەدرێت، ناوەندی کەپر هەوڵ دەدات دەقەکەیش وەک کتێب چاپ و بڵاو بکاتەوە.
  • بۆ بینینی ئه‌رشیفی خه‌ڵاته‌که‌، سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی که‌پر بکه‌.

** په‌یکه‌ری خه‌ڵاته‌که‌ هه‌موو ساڵێک له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (شوان که‌مال)ه‌وه دروست ده‌کرێت.

ئه‌رشیفی ساڵی ٢٠٢٢

ڤیدیۆی (2) ڕۆژی دابه‌شکردنی خه‌ڵاته‌که‌ کاری (یاسین عومه‌ر)

ڤیدیۆی (1) ڕۆژی دابه‌شکردنی خه‌ڵاته‌که‌ (که‌ناڵی knn)

تێبینی: ساڵانه‌ هه‌واڵ و وتار و زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی به‌شداران و براوه‌ی خه‌ڵاته‌که‌ تۆمار ده‌کرێت و لێره‌ بڵاو ده‌کرێته‌وه، له‌گه‌ڵ وێنه‌ و ڤیدیۆدا.