خه‌می مه‌ستووره
ڕۆمانی خه‌می مه‌ستووره
نووسینی: میران ئه‌براهام
قه‌باره: ٢٤٠ لاپه‌ڕه
ژانر: ڕۆمان
بابه‌ت: چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییه، گێرانه‌وه‌ی چیرۆکی ژنێکی ته‌نیا و به‌جێماوی تاوانه‌کانی ئه‌نفالە.
ڕۆمانی خه‌می مه‌ستووره، پێمان ده‌ڵێت:
هه‌ر که‌سێک (چ کورد بێ یا عەرەب، چ فارس بێ یا تورک)، گوێی له قسه‌ی شایه‌تحاڵێکی تاوانه‌کانی ئه‌نفال گرتبێت، ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێک هه‌ستی مرۆڤانه‌ی تێدابێت، خۆی، بێ ئەملا و ئەولا، ده‌بێته شایه‌تحاڵ.
له‌م ڕۆمانه‌دا سه‌رنج له‌سه‌ر باری ده‌روونی که‌سایه‌تیی مه‌ستووره‌یه، کەسایەتییەک کە میران ئەبراهام چووەتە نێو ڕۆحیەوە و ڕووداو و بەسەرهات و چەرمەسەرییەکانی ژیانی ئەو دەگێڕێتەوە. ژیانی ژنێک کە بە ڕێکەوت، له تاوانه‌کانی ئه‌نفال، ده‌ربازی بووه.
بڕگه‌یه‌ک لەناو ڕۆمانه‌که‌وه:
مه‌ستووره له پاسه‌که‌دا له‌نێوان به‌هار و ژیاندا دانیشتبوو، خدری مێردی و نێرگز و کوێستان له کورسییه‌کی پشتیانه‌وه بوون. سه‌ر‌نشینانی پاسه‌که، بێجگه له سیانیان، هه‌موو خه‌ڵکی دێی جه‌له‌مۆرد بوون، ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی دێ هه‌موویان به پاس بۆ شار به‌ڕێوه بوون. بێجگه له به‌روبوومی خۆیان، شه‌کر و چا ته‌نها که‌ره‌سته بوو که خه‌ڵکی دێ له شار پێویستیان پێی بێت، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی دێی جه‌له‌مۆرد بۆ شه‌کر و چاکڕین بۆ شار نه‌ده‌چوون…